مه‌سرور بارزانی: بە ئیرادەیەکی بەهێزتر رووبه‌ڕووی ناحەزان و تيرۆریستان ده‌بینه‌وه
"لە رێڕەوی خۆمان بەرەو سەرکەوتن ناوەستین"
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده ناحه‌زان و تیرۆریستان هه‌وڵی ئازاردانی گه‌له‌كه‌مان بده‌ن و بیانه‌وێ كۆسپ له‌سه‌ر رێگه‌مان دروست بكه‌ن، ئێمه به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزتر رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه.
مه‌سرور بارزانی، له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "هەرچەند ناحەزان و تيرۆریستان، هەوڵی ئازاردانی گەلەکەمان بدەن و بە کردەوە ترسنۆکەکانیان ، خەریکی تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بن و بیانەوێ کۆسپ لە سەر ڕێگامان بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتن دروست بکەن، ئێمە بە ئیرادەیەکی بەهێزتر، ڕووبەڕوویان دەبینەوە و لە ڕێڕەوی خۆمان بەرەو سەرکەوتن ناوەستین".