گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئاسایی بوونه‌ته‌وه
بەشێوەیەکی کاتی راگیرابوو
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی میدیای و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆوه، گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئاسایی بوونه‌ته‌وه.
به‌هۆی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر، به شێوه‌یه‌كی كاتی ژماره‌یه‌ك گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر راگیران و كاتژمێری 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021، گه‌شته‌كان ئاسایی بوونه‌ته‌وه.
ئامانجی چەند مووشەکێک فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان بوو، بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڕیاریدا بە شێوەیەکی کاتی گەشتەکان رابگرێت.