سه‌يركردنى ژنى جوان هه‌شت نهخۆشييت تووشده‌كات
پياوان سه‌رنجيان له‌سه‌ر ژنانێكى جوان و خوێنشيرين و سه‌رنجڕاكێش چڕ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام بێ‌ئاگان له‌وه‌ى به‌و كاره‌يان خۆيان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن و رێگه‌ى خۆكوژى ده‌گرنه به‌ر.
K24 – هه‌ولێر:
پياوان سه‌رنجيان له‌سه‌ر ژنانێكى جوان و خوێنشيرين و سه‌رنجڕاكێش چڕ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام بێ‌ئاگان له‌وه‌ى به‌و كاره‌يان خۆيان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن و رێگه‌ى خۆكوژى ده‌گرنه به‌ر.
سه‌يركردنيان زيانى بۆ ته‌ندرووستى هه‌يه
توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى زانكۆى ڤالنسياى ئيسپانيا ده‌ريخستووه، مانه‌وه‌ى پياو و سه‌يركردنى ژنى جوان بۆ ماوه‌ى 5 خولهك ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى هۆرمۆنى كورتيزۆڵ له خوێندا.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌ى ده‌يلى ته‌له‌گرافى بريتانى ژنى جوان كاريگه‌رى له‌سه‌ر ته‌ندرووستى پياو ده‌بێت و دهرداوى هۆرمۆنى كورتيزۆڵ كه هۆكاره بۆ ماندووبوونى جه‌سته.
مێشك تووشى گرفت ده‌كات
توێژينه‌وه‌يه‌ك له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت مێشكى پياو تووشى گرفت ده‌بێت به هۆى سه‌يركردنى ژنى جوانه‌وه، كۆمپيوته‌رى مێشك بۆ ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێك ره‌نگه چه‌ند كاتژمێرێكيش بێت په‌كى ده‌كه‌وێت.
جوانى كاريگه‌رييه‌كه‌ى وه‌ك مۆرفين وايه
بۆ زانينى راده‌ى كاريگه‌رى جوانى له‌سه‌ر مێشكى پياوان، ژماره‌يه‌ك له توێژه‌ران توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستييان له زانكۆى ئۆسلۆى نه‌رويج ئه‌نجامداوه و تاقيكارييان له‌سه‌ر 30 كه‌س كردووه و بۆ ماوه‌ى پێنج چركه ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى ژنى جوانيان پيشانداوون و پاشان داوايانكردووه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ جوانى ئه‌و ژنانه بكه‌ن.
له به‌شى دووه‌مى توێژينه‌وه تاقيكارييهكهدا، رێگه‌يان پێداون ماوه‌يه‌ك سه‌يرى وێنه‌كان بكه‌ن له رێگه‌ى كرته كردن لهسهريان و له قۆناغى كۆتاييشدا پياوه‌كانيان دابه‌شكردووه به‌سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌دا و جارێكى ديكه وێنه‌كانيان پيشانداوونهتهوه.
توێژنه‌وه‌كه ده‌ريخستووه، ئه‌وانه‌ى مۆرفينيان ده‌سكه‌وتووه ئاماژه‌ى گه‌وره‌يان له ده‌موچاوى ئه‌و ژنانه بهديكردووه كه له قۆناغى يه‌كه‌مى تاقيكردنهوهكهدا پێيان سه‌رسام بوونه و ئاره‌زوويان زۆرتر بووه بۆ سه‌يركردنيان، له كاتێكدا رقيان له‌و ده‌موچاوانه بووه‌ته‌وه كه له قۆناغى يهكهمدا پێيان سه‌رسام نه‌بوونه.
به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م، كه مادده‌ى نالتريسكۆنيان پێدراوه، ئاماژه‌ى كه‌متريان له‌و ده‌موچاوانه بينيوه كه له قۆناعى يه‌كه‌مى تاقيكردنهوهكهدا پێيان سه‌رسام بوون، هه‌روه‌ها وتويانه ئه‌وان مه‌يليان زۆرتره بۆ سه‌يركردنى ئه‌و ژنانه.
توێژه‌ر ئولگا چلنكۆڤا، رايگه‌ياندووه، ئه‌نجامى ئه‌و توێژينه‌وه‌يه به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر ئيمكانييهتى ياريكردن به تێڕوانينمان له باره‌ى جوانييهوه.
داڕووخانى ده‌روونى به‌دوادادێت
توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێ ده‌ريخستووه، پياو بڕيارى داڕووخێنهرانه و مه‌ترسيدار ده‌دات، له كاتى هه‌بوونى ژنى جوان له‌لاى.
تێڕوانينى توێژه‌ران بۆ ره‌فتارى 96 كه‌س كه ناوه‌ندى ته‌مه‌نيان 22 ساڵ بووه، له كاتى ئه‌نجامدانى وه‌رزشى خليسكانى سه‌ر به‌فر ده‌ريخستووه، ئه‌و گه‌نجانه‌ى يارييه‌كه ده‌كه‌ن، زۆرتر سه‌ركێشى ده‌كه‌ن و روو له شكستن، له كاتێكدا به به‌رچاوى ره‌گه‌زى بهرامبهريان ياريدهكهن و به به‌راورد به‌وه‌ى له‌به‌رده‌م ره‌گه‌زى خۆيان‌دا يارى بكه‌ن، هۆى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دهرداوى تستۆستيرۆس، كه هۆكاره بۆ زياد بوونى هه‌ست كردن به وروژان و چالاكى و حه‌ماسه‌ت له مرۆڤدا.
كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى
زۆرجار هه‌ڵده‌كه‌وێت، سه‌يركردنى ژنى جوان له لايه‌ن پياوانه‌وه ده‌بێته هۆى درووستبوونى كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى چ له ناو خێزانى خۆي‌دا ياخود له لايه‌ن بهرامبهرهكانييهوه و هه‌ندێكجار ئه‌و كێشانه ته‌نيا به بچووكى نه‌ماونه‌ته‌وه و سهريانكێشاوه بۆ كێشه‌ى گه‌وره‌تر.
كاريگه‌رى له‌سه‌ر كارى پياوان درووستده‌كات
يه‌كێك له توێژنه‌وه‌كان ده‌ريخستووه، مانه‌وه‌ى پياو بۆ ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێك له‌گه‌ڵ ژنى جوان‌دا، كاريگه‌رى ده‌كاته سه‌ر ئه‌داى كاركردنى به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و پياوانه‌ى قسه له‌گه‌ڵ ژنانێكدا ده‌كه‌ن كه پێيان سه‌رسام نيين.
توێژه‌ران توێژينه‌وه‌كه‌يان له گۆڤارى ئێكسپێريمۆنتێڵ بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ريانخستووه، هۆكارى درووستبوونى ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى سه‌يركردنى ژنى جوان‌دا پياوان به‌شێكى زۆرى ئه‌ركه‌كانى مێشكيان ياخود مادده‌كانى مهعريفهيان به‌كار ده‌هێنن بۆ سه‌رنجخستنه سه‌ر ژنه‌كه و به‌شێكى كه‌مى توانا مێشكييهكانيان ده‌مێنێته‌وه بۆ راييكردنى كاره‌كانى ديكه‌يان.
زيانى بۆ دڵ هه‌يه
يه‌كێك له توێژينه‌وه زانستييهكانى ديكه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، ئه‌و دڵه‌ڕاوكێ و نيگهرانييهى پياوانێك له كاتى سه‌يركردنى ژنى جوان‌دا بۆيان درووستده‌بێت زيانى هه‌يه بۆ دڵ و ئه‌گه‌ر پياوه‌كه هه‌ست بكات ئه‌و له ئاستى جوانى ژنه‌كه‌دا نييه، ئه‌وا مه‌ترسييه‌كانى ئه‌و زيانه پتر ده‌بن.
فشارى خوێن
توێژينه‌وه‌يه‌كى ديكه‌ى زانستى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، غيرهكردنى پياوان له ژنه جوانهكانييان هۆكارى سه‌ره‌كييه بۆ تووشبوونيان به نه‌خۆشيى فشارى خوێن و هه‌ستكردن به ماندووبوونێكى زۆر.
توێژينه‌وه‌يه‌كى ئه‌مريكايى كه له‌سه‌ر 3 هه‌زار و 509 كه‌س ئه‌نجامدراوه و ئه‌و كه‌سانه هاوسه‌ردار بوونه و ژنه‌كانيان به‌رچاو و جوان بوونه ده‌ركه‌وتووه، غيرهكردن له ژنه جوانه‌كانيان سه‌ريكێشاوه بۆ تووشبوونيان به نه‌خۆشى فشارى خوێن و ئه‌وه‌ش هه‌مان ئه‌و ئه‌نجامه بووه، كه پێشتر توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستيى بريتانى پێى گهيشتبوو. توێژينه‌وه بريتانييهكه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردبوو، هه‌تا ژن جوان بێت، پياوهكهى له ته‌مه‌نێكى كه‌متردا ده‌مرێت.
سه‌رچاوه: ئێم بى سى نێت، روسيااليوم
و: ئ.هـ