زیاد لە حەوت هەزار پارچە زەوی لە هەولێر تاپۆ کران
بە بڕیاری سەرۆکایەتیی حکومەت
K24- هەولێر:
راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر تاپۆکردنی حەوت هەزار پارچە زەوی راگەیاند.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی عەنکاوە، تاپۆکردنی 7 هەزار و 300 پارچە زەوی کارتیان راگەیاند.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، عەبدلواحید ئەحمد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، ئەم زەوییانەی تاپۆکراون دەکەونە ناوچەی کەرک دوو کە بە پیرزین ناسراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار دراوە کە سەرجەم زەوییە کارتەکان تاپۆ بکرێن.
دڵنیایی دا، لە کارەکانیان بەردەوام دەبن تاوەکو سەرجەم زەوییە کارتەکان تاپۆ دەکرێن.