ئاماری نوێی کۆرۆنا لە کوردستان
دوو کەسی دیکە لە هەولێر و دهۆک گیانیان لەدەستدا
K24 - هەولێر
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی داتاکان، 117 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، دوو دوو کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
داتاکانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 18ـی شوبات/فێبرایەری 2021)ـی وەزارەتی تەندروستی نیشانی دەدەن: 106 کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە 51ـیان لە هەولێر بوون.
بەگشتی ئائێستا زیاتر لە 107 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 3504 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.