بایدن چەند بابەتێكی ناوچەیی لەگەڵ ناتنیاھۆ تاوتوێ كرد
ناتنیاھۆ: بەدوور و درێژی باسمان لەچەندین بابەت کرد، لەوانە: کۆرۆنا، ئێران و پرۆگرامی ئەتۆمی و درێژەدان بە رێککەوتنەکانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی.
K24 – ھەولێر:
بنیامین ناتنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندی پێوە کردووە و بە وردی باسیان لە چەندین بابەتی گرنگ کردووە لەوانە ئێران و پرۆگرامی ئەتۆمی ئەو وڵاتە و بەردەوامی رێککەوتنەکانی ئاشتی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی.
بنیامین ناتنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گوتی: "لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەمدا لەگەڵ هاورێم سەرۆک بایدن بەدوور و درێژی باسمان لەچەندین بابەت کرد، لەوانە: کۆرۆنا، ئێران و پرۆگرامی ئەتۆمی و درێژەدان بە رێککەوتنەکانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی".
گوتیشی: "باسمان لە پابەندییە ئەخلاقییەکانمان کرد بەرامبەر سەربازەکانمان، کە تۆمەتی ناڕەوایان خراوەتە پاڵ، تۆمەتەکانیش روونن و هۆکارەکەی ئەوەیە ئەو سەربازانە بەرگری لە ئێمە دەکەن."
ئەم قسانەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەکاتێکدان، نزیکەی یەک مانگە بایدن چووەتە کۆشکی سپی و لەگەڵ چەندین سەرکردەی جیهان قسەی کردووە و قسەنەکردنی لەگەڵ ناتنیاهۆ پرسیاری لای خەڵک و میدیاش دروستکردبوو.