زانایه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌ژێری په‌رده‌ی زانست "كاڤیار" ده‌دزێت
زاناكه سه‌رپه‌رشتیاری به‌رنامه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی زانستی بووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی به‌رنامه‌ی پارێزگایكردن له "ماسییه تایبه‌تمه‌نده‌كان" له ده‌ریاچه‌ی "ویسكۆنسین" له باكووری ئه‌مه‌ریكا، به دزینی هێلكه‌ی ئه‌و ماسییه تۆمه‌تبار كراوه، كه به‌مه‌به‌ستی توێژینه‌وه پارێزگاری لێده‌كرێت.
رێگه به راوكردنی ئه‌و ماسییه تایبه‌تانه ده‌درێت، كه له ئاوی سازگاردا ده‌ژین و هێلكه‌كانیان بۆ كاڤیار ده‌گۆڕن، به‌مه‌به‌ستی زانستی، به‌ڵام رێگه نادرێت بفرۆشرێن.
پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه هه‌سیان به جموجۆڵی "راین كۆنینگز"، زاناكه‌ی زینده‌وه‌رزانی كردووه، كه سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌رنامه‌ی توێژنه‌وه‌كه‌ی پێسپێردراوه، گومانیان بۆ درووستبووه، كه "كاڤیار" ده‌دزێت.
كۆنینگز، رووبه‌ڕوووی تۆمه‌تی دزینی "كاڤیار" بووه‌ته‌وه، كه بۆ كه‌سێكی بردووه، به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕی (20) هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، كۆنینگز له‌گه‌ڵ (3) كه‌سی دیكه به دزیكردن تۆمه‌تبار كراوه و له‌كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه.
كاڤیار Caviar، هێلكەی جۆرێكی ماسییە، كە ئەم هێلكانە چەندین جۆر و رەنگیان هەیە، لەبەر بەها خۆراكییە بەرزەكەی بەگرانترین بەرهەمەكانی ماسی دادەنرێت، رێژەیەكی بەرزی پرۆتین لەخۆدەگرێت، سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ "ڤیتامین A" و چەوری "ئۆمیگا3"، بڕێكی باشیش "ڤیتامین D" تێدایه، كە یارمەتی ئێسك و ددانەكان دەدات، هەروەها سوودی هەیە بۆ هێشتنەوەی پەستانی خوێن لەئاستێكی ئاسایی‌دا و یارمەتیدەرە بۆ كردنەوەی ئارەزووی خواردن، چەندین كانزای گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو سیلینیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، كالسیۆم، فسفۆر.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
د.ی