بۆ یه‌كه‌مجار.. ئاژه‌ڵێكی له‌ناوچوو كۆپی كرا
پاشماوه‌ی دوایین تاكی ئه‌و ئاژه‌ڵه به‌ر له 30 ساڵ له‌ناو بەفرگر هه‌ڵگیرابوو
K24- هه‌ولێر:
زانایانی ئه‌مه‌ریكا توانییان بۆ یه‌كه‌مجار ئاژه‌ڵێك بهێننه‌وه سه‌ر زه‌وی، كه ماوه‌ی (30) ساڵ بوو دوایین دانه‌ی له‌ناوچووبوو و پاشماوه‌كانی له‌ناو بەفرگر هه‌ڵگیرابوو.
ئه‌و ئاژه‌ڵه ناوی سه‌فشه‌ی ئه‌وروپی یان (ئه‌سپه مشكی قاچ سپی)ـیه و له تیره‌ی ئاژه‌ڵی "مه‌نك"ـه، ده‌زگای فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكی راسپێردراو بۆ ئیداره‌دانی ئاژه‌ڵانی كێوی "FWS" له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند "ئه‌و ئاژه‌ڵه له 10ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسه‌مبه‌ری 2020 له منداڵدانی دایكێكی جێگره‌وه له‌دایك بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئاژه‌ڵه تازه له‌دایكبووه‌كه، له ره‌گه‌زی مێیه و ناویان ناوه ئه‌لیزابێس ئان"، زانایان به‌و هیوایه‌ن ئه‌و ئاژه‌ڵه بتوانێت جووت ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ره‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌ی بكات و دووباره ئەو جۆرە ئاژەڵە بگه‌ڕێنته‌وه ژیان.
له ساڵی 1979 ئاژه‌ڵی سه‌فشه له لیستی ئه‌و ئاژه‌ڵانە پۆلێنكرا، كه به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوچووه، به‌ڵام دوای 2 ساڵ، یه‌كێك له جووتیاران ئاشكرایكرد، پۆلێك له‌و ئاژه‌ڵانه له‌ناو زه‌وییه‌كه‌یدا هه‌ن، دواتریش به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی زانستی، گرنگی به‌و ئاژه‌ڵانه درا و ناوی خرایه لیستی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی، به‌هۆی نامۆیی و ده‌گمه‌نییان، پێویسته كۆپی بكرێن.
ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵه به ئاژه‌ڵێكی ده‌گمه‌ن و نامۆ داده‌نرێت و به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی "باری ماچ"ـی فه‌ره‌نسی، زانایان هیوایه‌كی زۆریان به ئه‌لیزابێیس ئان هه‌یه، كه له چه‌ند مانگی داهاتوودا بتوانن چه‌ند دانه‌یه‌كی دیكه له هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێی ئه‌و ئاژه‌ڵه، كۆپی بكه‌ن.
ده‌زگای فیدراڵی ئه‌مه‌ریكیی راسپێردراو بۆ ئیداره‌دانی ئاژه‌ڵانی كێوی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر نووسیویه‌تی: "كۆپیكردنی بۆهێڵی (جینی) ئامرازێكی زۆر باشه، كه ده‌توانرێت له رێگه‌یه‌وه پارێزگاری له‌و بوونه‌وه‌رانه بكرێت، كه مه‌ترسیی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره".
بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی (1996)، جیهان گوێی له ده‌سته‌واژه‌ی (كۆپیكردنی جینی) بوو، كاتێك مه‌ڕێك كۆپی كرا و وه‌ك یه‌كه‌م ئاژه‌ڵی شیرده‌ری كۆپیكراو ناسێنرا. له‌وكاته‌وه تائێستا چه‌ندین جۆری: پشیله، سه‌گ، ئه‌سپ، ئێستر و كه‌روێشك و ئاژه‌ڵی دیكه كۆپیكراون.
H.B