ژنێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی به چه‌قۆ كوشت
له‌سه‌ر ئه‌وه مشتومڕیان بووه، كێ یه‌كه‌مجار مۆبایله‌كه‌ی "شه‌حن" بكاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ژنێكی به‌ریتانی له ته‌مه‌نی (65) ساڵی، هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی (78) ساڵه، به چه‌قۆ كوشتووه، دوای ئه‌وه‌ی بووه شه‌ڕیان له‌سه‌ر "شه‌حنكردنه‌وه"ی ئامێری مۆبایل.
"بینیلوبی جاكسن"، له شوێنی نیشته‌جێبوونیان له هه‌رێمی "سومرسیت"ی باشووری به‌ریتانیا، به كوشتنی مێردی چواره‌می "ده‌یڤد جاكسن" تۆمه‌تباركراوه.
هاوسه‌ری كچه‌كه‌ی "بینیلوبی" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رووداوه‌كه له چێشتخانه‌ی ماڵه‌كه‌یان روویداوه و له‌سه‌ر كێشهكهیهكی زۆر بێ مانا بووه، كه هه‌ر یه‌كه‌یان ویستوویانه ئامێری مۆبایله‌كه‌یان "شه‌حن" بكه‌نه‌وه، كه ته‌نیا هه‌ر ئه‌و "شه‌حن"هیان هه‌بووه.
ئه‌و دوو هاوسه‌ر مشتومڕیان بووه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ یه‌كه‌مجار ئه‌و "شه‌حن"ه به‌كاربهێنێت، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی "ده‌یڤد جاكسن" له‌لایه‌ن هاوبه‌شی ژیانی هێرشی كراوه‌ته سه‌ری، به‌گوێره‌ی پشكنینه‌كان، چه‌ند چه‌قۆیه‌كی به‌ركه‌وتووه و هه‌ر له شوێنی رووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
كه‌سوكاری ئه‌و دوو هاوسه‌ره جه‌ختیان كرده‌وه، "ده‌یڤد" چواره‌م هاوسه‌ری ئه‌و ژنه بووه، پێشتر (3) جاری دیكه هاوسه‌رگیری كردووه، ته‌نیا كچێكی هه‌یه، جگه له‌و منداڵانه‌ی له په‌یوه‌ندی پێشووی هه‌یبووه.
دراوسێكان باسیان له‌وه كرد، "ئه‌و دوو هاوسه‌ره زۆر خۆشه‌ویست بوون، له‌سه‌ر ده‌نگه‌ده‌نگ رانه‌هاتبوون، به‌ده‌نگی به‌رز مشتومڕیان نه‌كردووه، هه‌رگیز ناكۆكیمان لێیان نه‌بینیوه".
سه‌رچاوه: ئه‌لرایه
د.ی