وێنه‌كه‌ی به ده‌مامكه‌وه له‌سه‌ر مۆڵه‌تی شۆفێری چاپكراوه
"له‌به‌ر په‌تای كۆرۆنا دهمامهكهكهم دانه‌نا، كاتێك كارمه‌نده‌كه وێنه‌ی گرتم، پێینهگوتم ده‌مامكه‌كه‌ت دابنێ تا وێنه‌ت بگرم"
K24- هه‌ولێر:
ژنێكی ئه‌مه‌ریكی، له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، تووشی هه‌ڵوێستێكی ناخۆش بووه، دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی به ده‌مامكه‌وه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی مۆڵه‌تی شوفێری چاپكراوه.
لیزلی بیلگریم، ته‌مه‌ن (25) ساڵ، له كالیفۆرنیا، بووه خاوه‌نی ناسنامه‌ی مۆڵه‌تی شوفێری، به‌ڵام له‌سه‌ر ناسنامه‌ی مۆڵه‌تی شوفێرییهكهی، وێنه‌كه‌ی به ده‌مامكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره حاڵه‌تێكی وا رووبدات.
بیلگریم، له‌شاری "لاگۆنا هێلز"ی كالیفۆرنیا، ویستوویه‌تی مۆڵه‌تی شوفێری له فه‌رمانگه‌ی ئه‌و شاره به‌ده‌ستبهێنێت، فه‌رمانگه‌كه رێنماییان ده‌ركردووه، بۆ خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا، دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یڕه‌و بكه‌ن و ده‌مامك ببه‌ستن.
بیلگریم گوتی: "له‌گه‌ڵ گه‌یشتنم بۆ ئه‌وێ، هه‌ستم به ترس ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی شوفێری ئاسان نییه، له‌به‌ر په‌تای كۆرۆنا، دهمامهكهكهم دانه‌نا، كاتێك كارمه‌نده‌كه وێنه‌ی گرتم، پێینهگوتم ده‌مامكه‌كه‌ت دابنێ تا وێنه‌ت بگرم، بۆیه دووباره وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی گرتمه‌وه به‌بێ ده‌مامك".
گوتیشی: "پێده‌چێت وێنه‌ی دووه‌میان ون كردبێت و وێنه‌ی به‌ده‌مامك له‌سه‌ر ناسنامه‌ی مۆڵه‌تی شوفێری چاپكراوه".
فه‌رمانگه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كه هه‌ڵه‌یان كردووه و ده‌بووایه به‌و كه‌سه بڵێن، له‌كاتی وێنه‌گرتنه‌كه، ده‌مامكه‌كه‌ی دابنێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، لێكۆڵینه‌وه له‌و هه‌ڵه‌یه ده‌كه‌ن، دووباره وێنه‌یه‌كی نوێی ئه‌و كه‌سه ده‌گرن و ناسنامه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ درووست ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام تا ناسنامه نوێیه‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت، ده‌توانێت ئه‌وه‌ی ئێستا به‌كاربهێنێت، كه به ده‌مامكه‌وه وێنه‌ی گیراوه.
سه‌رچاوه: ئی ئێن ئێن
د.ی