كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان به‌غدا و كۆمپانیا نهوتیيهكانهوه
به‌رپرسێكی عێراقی رایگه‌یاندووه، به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خهرجیيهكانهوه له لایه‌ن به‌غداوه، كۆمپانیا نه‌وتیيه‌كان ئاماده نین به‌رهه‌م زیاد بكه‌ن و په‌ره به كاره‌كانیان بده‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی عێراقی رایگه‌یاندووه، به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خهرجیيهكانهوه له لایه‌ن به‌غداوه، كۆمپانیا نه‌وتیيه‌كان ئاماده نین به‌رهه‌م زیاد بكه‌ن و په‌ره به كاره‌كانیان بده‌ن.
به گوێره‌ی زانيارى ئاژانسی رۆیته‌رز، به‌رپرسێكی عێراقی، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه رایگه‌یاندووه, كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان به‌غدا و كۆمپانیا نهوتیيه گه‌وره‌كانی وه‌كو بی پی و شڵ و ئیكسۆن مۆبیل و لوك ئۆیڵ, چونكه به‌غدا خه‌رجیيه‌كانی په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌مكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانیش بودجه‌ی گه‌ڕان و په‌ره‌پێدانی كێڵگه نهوتیيهكانیان كه‌مكردووه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشكردووه، ئه‌سته‌مه عێراق بتوانێت به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی زیاد بكات، له كاتێكدا به‌غدا چاوی له زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وته و كۆمپانیاكانیش به‌م دۆخه‌ی ئیستا ئاماده‌ی زیادكردنی به‌رهه‌م نین.