ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: پهیامنێرێكمان له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی لێیدراوه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكی (VOA)، په‌یامنێرێكیان له كاتی به‌جێهێنانی كاره‌كه‌ی له نزیك مزگه‌وتی به هه‌شت له سلێمانی، له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی ئاسایشه‌وه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و لێی ده‌درێت.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له راپۆرته‌كه‌یدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌یامنێرێكیان به‌ناوی ژیار محه‌مه‌د، له‌كاتی به‌جێهێنانی كاره‌كه‌ی، دوای نیشاندانی باج و پێناسی رۆژنامه‌وانی، له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی ئاسایشی سلێمانی، كه جلی مه‌ده‌نی له‌به‌ر بووه، رێگه‌ی لێده‌گیرێت و به گوێره‌ی ده‌قی گوته‌كانی ئه‌و په‌یامنێره، كه له ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، وێڕای سووكایه‌تی پێكردنی له‌لایه‌ن كارمه‌نده‌كه‌وه لێی ده‌درێت.
تا ئێستاش هیچ یه‌كێك له رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی رۆژنامه‌نووسان له كوردستان، وه‌كو سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و سه‌نته‌ری میترۆ، راگهیهندراوییان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه، له ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، كرته لێره بكه
سه‌رچاوه: ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا