چین سكاڵا دژی ئه‌مه‌ریكا تۆمار ده‌كات
پێشتر ئەمریكاش سكاڵای لەسەر چین تۆماركردبوو

K24 - ھەولێر
حكوومه‌تی چین سكاڵای خۆیی گه‌یانده رێكخراوی بازرگانی جیهانی دژی ئه‌مه‌ریكا، بەھۆی ئەوەی رێگری له هه‌ندێك به‌رهه‌م و كه‌ل و په‌لی چینی ده‌كات بچنه ئه‌مه‌ریكاوه.
وه‌زاره‌تی بازرگانی چینی رایگه‌یاند: "ئه‌مه‌ریكا رێگری له چوونی هه‌ندێك به‌رهه‌می وه‌كو پلێته‌كانی كۆكه‌ره‌وه‌ی وزه‌ی خۆر و په‌روانه‌ی باگێر و بۆری پۆڵا و هه‌ندێك به‌رهه‌می دیكه ده‌كات كه له پیشه‌سازی نه‌وتدا به‌كاردێن".
پیشتریش ئه‌مه‌ریكا له‌لای هه‌مان رێكخراو سكاڵای دژی چین كردوه، كە حكوومه‌تی پەكین رێگه نادات مریشكی ئه‌مه‌ریكی بچێته ئه‌و وڵاته‌وه و ئه‌وه‌ش پیشێلكردنی رێككه‌وتنه.
حكومەتی چین ئاماژەی بەوەشكرد: "پێشتر چه‌ند جار داوای كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كۆببنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه".