سه‌رۆكی وڵاتێك فڕۆكه‌ی تایبه‌تی "مێسی" به‌كرێ ده‌گرێت
بۆ ماوه‌ی (4) رۆژ، بڕی (160) هه‌زار دۆلار به "مێسی" ده‌دات

رۆژنامه‌ی "ماركا"ی ئیسپانی ئاشكرای كرد، ئه‌لبێرتۆ فرناندۆ، سه‌رۆكی ئارجێنتینا، له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مه‌كسیك، فڕۆكه‌ی تایبه‌تی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینا "لیۆنێل مێسی" به‌كرێ گرتووه.
گه‌شته‌كه‌ی "فرناندۆ" دوای ئه‌وه هات، كه بانگێهێشتنامه‌ی له‌لایه‌ن هاوتا مه‌كسیكییه‌كه‌ی "ئه‌ندرێس ئوبرادۆر" پێگه‌یشت، به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگی (200) ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی مه‌كسیك.
فرناندۆ، بۆ ماوه‌ی (4) رۆژ، فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌ستێره‌ی "بارسێلۆنا"ی ئیسپانی به‌كرێ گرتووه، به‌رامبه‌ر به (160) هه‌زار دۆلار.
فڕۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی "مێسی"، نرخه‌كه‌ی ده‌گاته (15) ملیۆن دۆلار، كه له ساڵی (2018)ه‌وه له ئه‌مه‌ریكای كڕیوه.
فڕۆكه‌كه‌ی "مێسی"، له جۆری "گۆلفسترێم"ی ساڵی (2004)ـه، (16) كورسی دانیشتنی هه‌یه، له‌گه‌ڵ (2) گرماو و (2) چێشتخانه‌ش.
"مێسی" هه‌ندێك گۆڕانكاری له فڕۆكه‌كه‌ی كردووه، ژماره (10)ی له‌سه‌ر له‌سه‌ر به‌شی دواوه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی زیادكرووه و ناوه‌كانی "لیۆ، ئه‌نتۆنێلا، تیاگۆ، سیرۆ و ماتیۆ"ی له‌سه‌ر پایه‌كان نووسیوه، كه‌بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر فڕۆكه‌كه به‌كاردێت.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
د.ی