بەریتانیا پشتیوانی هێرشەکانی ئه‌مه‌ريكا لە سووریا دەکات

"بە یەکەوە کار بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان دەكەین"

ئاڵای به‌ریتانیا و ئاڵای ئه‌مه‌ریكا
ئاڵای به‌ریتانیا و ئاڵای ئه‌مه‌ریكا

K24 - هه‌ولێر:

دۆمێنێک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگه‌یاند، له‌نده‌ن پشتیوانی واشنتن لە بەئامانجکردنی میلیشیاکان لە سووریا دەکات.

راب له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی: "هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەوڵێکن بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە".

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی كرده‌وه‌، لە هەڕەشەی میلیشیاکان تێدەگەین و لەگەڵ ئەمه‌ریکا بە یەکەوە کار بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان دەكەین.

دەزگاكانی راگەیاندنی ئەمەریكا، ئەمڕۆ ھەینی (26ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) رایانگەیاند، بە بۆمبی زیرەك چەند پێگەیەكی میلیشیاكان لە سووریا لە سەر سنووری عێراق كراونەتە ئامانجی ھێرشە ئاسمانییەكانی ھێزەكانی ئەمەریكا؛ وەك وەڵامدانەوەی ھێرشەكانی ئەم دواییەی میلیشیاكان لە عێراق.

سه‌رچاوه‌: RT

د.ی