بەریتانیا پشتیوانی هێرشەکانی ئهمهريكا لە سووریا دەکات
"بە یەکەوە کار بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان دەكەین"
K24 - ههولێر:
دۆمێنێک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگهیاند، لهندهن پشتیوانی واشنتن لە بەئامانجکردنی میلیشیاکان لە سووریا دەکات.
راب له تویتێكدا نووسیویهتی: "هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەوڵێکن بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە".
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی كردهوه، لە هەڕەشەی میلیشیاکان تێدەگەین و لەگەڵ ئەمهریکا بە یەکەوە کار بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان دەكەین.
The UK supports the US targeted response against militia groups which attack coalition bases in an effort to destabilise the region. We recognise the threat posed by the militia and share the US aim to work together with partners to de-escalate the situation.
— Dominic Raab (@DominicRaab) February 26, 2021
دەزگاكانی راگەیاندنی ئەمەریكا، ئەمڕۆ ھەینی (26ی شوبات/ فێبرایهری 2021) رایانگەیاند، بە بۆمبی زیرەك چەند پێگەیەكی میلیشیاكان لە سووریا لە سەر سنووری عێراق كراونەتە ئامانجی ھێرشە ئاسمانییەكانی ھێزەكانی ئەمەریكا؛ وەك وەڵامدانەوەی ھێرشەكانی ئەم دواییەی میلیشیاكان لە عێراق.
سهرچاوه: RT
د.ی