"من پشیله نیم".. پارێزه‌رێك تووشی هه‌ڵوێستێكی ناخۆش ده‌بێت
كوڕه‌كه‌ی "فلته‌ری پشیله"ی بۆ داناوه

K24 - هه‌ولێر:
پارێزه‌رێك له ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا، له كاتی دانیشتنێكی دادگا تووشی هه‌ڵوێستێكی ناخۆش هات، كه له رێگه‌ی ئه‌پی "زووم"ه‌وه شێوه‌ی وه‌ك پشیله ده‌ركه‌وت، له‌كاتێكدا نه‌یزانیوه كوڕه‌كه‌ی ئه‌و فلته‌ره‌ی بۆ داناوه.
پارێزه‌ر، رۆد بۆنتن، له كاتی دادگاییكردنه‌كه، له‌به‌رده‌م دادوه‌ر به‌شێوه‌ی "پشیله‌یه‌كی كارتۆنی" ده‌ركه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی زانی كوڕه‌كه‌ی "فلته‌ری پشیله"ی بۆ داناوه، زۆر هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و كێشه‌یه چارسه‌ر بكات، به‌ڵام كێشه‌كه‌ی هه‌ر به‌رده‌وام بوو و تووشی هه‌ڵوێستێكی ناخۆش بوو.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌ركه‌وتووه، كه پارێزه‌ره‌كه نازانێت وه‌ك پشیله‌یه‌كی سپی ده‌رده‌كه‌وێت و قسه ده‌كات، هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و فلته‌ره‌یه لابدات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابێت، دواتر ده‌ڵێت "گوێتان لێمه، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵتانم، من پشیله نیم"، به‌شداربووانی دانشتنه‌كه پێده‌كه‌نن.
پارێزه‌ره‌كه داوای له دادوه‌ره‌كه كردووه، كه ئایا ده‌توانێت به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام له گرته ڤیدیۆیه‌كه ده‌رنه‌كه‌وتووه، كه له كۆتایی دانیشتنی دادگا فلته‌ره‌كه‌ی پێ لادراوه یان نا، به‌ڵام دوای دانیشتنی دادگا، دادوه‌ر هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه، نابێت كه‌س به‌و شیوه‌یه ده‌ر‌بكه‌وێت.
سه‌رچاوه: یوم السابع
د.ی