پزیشكێك له هۆڵی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه به‌شداری له دادگایكردنی ده‌كات
له رێگه‌ی "زووم"ه‌وه لێدوانی بۆ دادوه‌ر داوه

K24 - هه‌ولێر:
دادوه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی سه‌رسام بووه، كاتێك بینی پزیشكێك له هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری له رێگه‌ی ئه‌پی "زووم"ه‌وه به‌شداری له دانیشتنی دادگا كرد، له‌كاتێكدا خه‌ریكی نه‌شته‌رگه‌ری بووه.
دادگای ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه، دانیشتنه‌كانی دادگا بۆ كه‌یسێك له رێگه‌ی ئه‌پی "زووم"ه‌وه ئه‌نجام دا و به‌شداربووانی دادگای ناچار نه‌كرد بێنه هۆڵی دادگا، كه‌یسه‌كه سكاڵایه‌ك بوو له‌سه‌ر پزیشكێك، كه په‌یوه‌ندی به رووداوێكی هاتوچۆوه‌یه.
له سه‌ره‌تای دانیشتنی دادگاییكردنه‌كه، دكتۆر سكۆت گر‌ین، به ده‌مامكی پزیشكی و جلوبه‌رگی تایبه‌تی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌ركه‌وت، ئه‌مه ئه‌ندامانی دادگای تووشی سه‌رسوڕمان كرد، كاتێك گوتی: "ئێستا له هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ریم و ئاماده‌م بۆ دادگاییكردن".
ئه‌ندامانی دادگا زیاتر تووشی سه‌رسوڕمان بوون، كاتێك پزیشكه‌كه گوتیشی: "هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی دادگا، ئێستا نه‌خۆشێك نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت".
له‌و كاته‌دا، نووسه‌ری دادگا گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم، داواكراو له ناوه‌ڕاستی هۆڵی نه‌شته‌رگه‌رییه و به‌شداری له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ نه‌خۆش ده‌كات، ئایا ئه‌مه راسته دكتۆر گر‌ین؟".
هه‌رچه‌نده پزیشكه‌كه به دادگای راگه‌یاند، كه پزیشكانی دیكه چاودێری نه‌خۆشه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام دادگا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كاته‌كه گونجاو نییه بۆ ته‌واوكردنی دادگاییكردنه‌كه، نووسه‌ری دادگا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "كاتێكی دیكه دیاری ده‌كه‌م، كه سه‌رقاڵی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌بیت".
د.ی