به (136) دۆلار منداڵه‌كه‌یان فرۆشت
بۆ ئه‌وه‌ی تێچووی چاره‌سه‌ری خوشكه‌كه‌ی پێ دابین بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به‌پێی راپۆرتێكی "ئیندیا توده‌ی"، ژن و مێردێكی هه‌ژار له ویلایه‌تی ئه‌ندرا برادیش له باشووری رۆژهه‌ڵاتی هیندستان، كچێكی (12) ساڵه‌یان فرۆشت، بۆئه‌وه‌ی تێچووی چاره‌سه‌ركردنی كچێكی دیكه‌یان پێ دابین بكه‌ن، كه (4) ساڵ گه‌وره‌تره له خوشكه‌كه‌ی.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی ئه‌وه كرد، پیاوێك به ناوی "چینا سه‌بیا"، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی جێیهێشتووه، هه‌ژاریی ئه‌و خێزانه‌ی به هه‌ل زانیوه و بڕیاری داوه بڕێك پاره‌یان پێبدات، تا چاره‌سه‌ری كچه نه‌خۆشه‌كه‌یان پێ بكه‌ن، به‌رامبه‌ر به هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه بچووكه‌كه‌یان.
له‌سه‌ره‌تادا خێزانه‌كه داوای (25) هه‌زار روپیه‌یان كردووه، به‌ڵام دوای گفتوگۆ و مامه‌ڵه‌كردن، به (10) روپیه رازی بوون، كه ده‌كاته (136) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
له شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، "چینا سه‌بیا" دێته ماڵی خێزانه هه‌ژاره‌كه، بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه (12) ساڵییه‌كه بكات.
دراوسێكان ده‌كه‌ونه گومانه‌وه، كاتێك گوێبیستی گریانی به كوڵی مناڵه‌كه ده‌بن، بۆیه په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ده‌كه‌ن، پۆلیسیش منداڵه‌كه‌ی بۆ سه‌نته‌رێكی چاودێری منداڵان گواستووه‌ته‌وه و پیاوه‌كه‌شیان ده‌ستگیركرد.
كه‌سوكاری منداڵه‌كه به‌نیازبوون به‌و پڕه كه‌مه‌ی پاره‌كه، كه به فرۆشتنی منداڵه‌كه‌یان ده‌ستیان ده‌كه‌وت، چاره‌سه‌ری كچه‌كه‌ی دیكه‌یان پێبكه‌ن، كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌ناڵێنێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی