به (500) "درۆن" ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان رووناك كرده‌وه
له ئاسماندا چه‌ندین وێنه‌ی سێ ره‌هه‌ندییان درووست كرد
K24 - هه‌ولێر:
له شه‌ودا ئاسمانی شاری "گواناژۆ"ی باشووری چین، له فێتیسڤاڵی "چرا"، به (500) فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان "درۆن" رووناك كرایه‌وه.
تۆڕی "سی گی تی ئێن"ی چینی بڵاویكرده‌وه، "بۆ رێزلێنانی سه‌ربازانی سه‌رسنووری چین"، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له ئاسماندا وێنه‌ی سێ ره‌هه‌ندییان درووست كرد.
شاری "گواناژۆ"ی باشووری چین، له فیستیڤاڵێكدا زنجیره‌یه‌ك چالاكی ئه‌نجام داوه، له‌سه‌ر رووباری "بای ئای"، كه (500) "درۆن" به‌شداریان تێداكردووه، به چه‌ندین شێوه‌ی وێنه‌دار، له شه‌ودا ئاسمانی ئه‌و شاره‌ی رووناك كرده‌وه.
له‌سه‌ر رووباره‌كه، وێنه‌ی چرا و گیانله‌به‌ری جیاواز و فڕۆكه و نووسین و شێوه‌ی جیاواز، ئاسمانی شاره‌كه‌ی رازانده‌وه.
سه‌رچاوه: تۆڕی "سی گی تی ئێن"ی چینی
د.ی