ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم دانپێدانانی "ده‌ستگیركراوانی تۆڕی سیخوڕی بادینان" بڵاوده‌كاته‌وه
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دانپێدانانی "ده‌ستگیركراوه‌كانی تۆڕی سیخوڕی بادینان" بڵاوده‌كاته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێك له ده‌قی دانپێدانان و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه به هۆیانه‌وه سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر گرووپێكی سیخوڕی دا سه‌پێنراوه.
وه‌ك له دانپێدانانه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و گرووپه، كاریان بۆ درووستكردنی گرووپی بچووكی سیخوڕی كردووه و زانیاریان كۆكردووه‌ته‌وه و راهێنانیان له‌سه‌ر چه‌كی بێده‌نگ كردووه و ویستوویانه سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕن و وێنه‌ی كاروانه سه‌ربازییه‌كان و باره‌گا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان گرتووه و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به په‌كه‌كه‌وه هه‌بووه.