توركیا.. تێكشكانی ھیلیكۆپتەرێكی سەربازی 9 كوژراو و 4 برینداری لێكەوتەوە
وەزارەتی بەرگری توركیا زانیاریی لەبارەی ھۆكاری رووداوەكە ئاشكرا نەكردووە
K24 – ھەولێر:
وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، لە ئەنجامی تێكشكانی ھیلیكۆپتەرێكی سەربازی ئەمڕۆ پێجشەممە لە رۆژھەڵاتی توركیا كوژراو و بریندار لێكەوتەوە.
وەزارەتهكه لە راگەیاندراوێكدا جەختیكردەوە لەوەی لەدوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ و دوای نیو كاتژمێر لە ھەڵفڕینی لە شاری بێنگوڵ بەرەو تاتوان پەیوەندییان لەگەڵ ھیلیكۆپەترێكی لە جۆری Cougar پچڕاوە.
دواتر سوپا دەستیانكرد بە ئۆپەراسیۆنێكی گەڕان كرد بە بەكارھێنانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان و ھیلیكۆپتەرێكی دیكە لە جۆری "CN-235" دەركەوت ھیلیكۆپتەرە ونبووەكە تێكشكاوە و لە شوێنی رووداوەكە تەرمی 9 كوژراو و 4 بریندار دۆزرانەوە.
راگەیاندراوەكە ئاماژەشیكرد، بریندارەكان گواستراونهتهوه بۆ نەخۆشخانە و هیچ زانیارییهك لەبارەی ھۆكاری رووداوەكە نەخراوەتەڕوو.
سەرچاوە: AFP