نرخی نەوتی "برێنت" زیاتر لە سێ دۆلار و نیو بەرز بوویەوە

نرخی بەرمیلی نەوتی برێنت گەیشتە 67.62 دۆلار

برخی بەرمیلی نەوتی برێنت بەرمیلی گەیشتە 67.62 دۆلار
برخی بەرمیلی نەوتی برێنت بەرمیلی گەیشتە 67.62 دۆلار

K24 – ھەولێر:

نرخی نەوتی تێكەڵەی "برێنت" ئەمڕۆ پێنجشەممە، ھەر بەرمیلێكی زیاتر لە 3.5 دۆلار بەرزبوویەوە و نرخی ھەر بەرمیلێك گەیشتە زیاتر لە 67 دۆلار.

لە كاتژمێر 15:10 بەكاتی گرینیچ و 18.10 بەكاتی ھەولێر گرێبەستە دواخراوەكانی خامی برێنت 3.55 بەرز بوویەوە و بەرمیلی گەیشتە 67.62 دۆلار، لە كاتێكدا خامی ئەمەریكایی رۆژئاوای تێكساسی ناوەڕاست 2.84 دۆلار بەرزبوویەوە و ھەر بەرمیلێك گەیشتە 64.12.

وەزیرانی رێكخراوی ھەناردەكارانی نەوت و ھاوپەیمانەكانی لە كاتژمێر 13:00 بەكاتی گرینچ و 16:00 بەكاتی ھەولێر دەستیان بە كۆبوونەوە كرد بۆ باسكردنی سیاسەتی بەرھەمھێنانی نەوت.

سەرچاوەیەك لە "ئۆپێك+" ئەمڕۆ بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، سعوودییە لێكۆڵینەوە لە درێژكردنەوە كەمكردنەوەی خۆبەخشانەی خۆی لەبەرھەمھێنانی نەوت دەكات، كە ملیۆنێك بەرمیلی رۆژانەیە، بۆ ماوەی مانگێكی دیكە دوای دەخات تا كۆتایی نیسانی داھاتوو.