راوێژكارێكی یاسایی: دانپێدانان سه‌روه‌ری به‌ڵگه‌كانه
پارێزه‌ر و راوێژكاری یاسایی، غازی حه‌مید زه‌نگه‌نه، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" رایگه‌یاند، دانپێدانانی تاوانبار سه‌روه‌ری هه‌موو به‌ڵگه‌كانه (الاعتراف سید الادلة).
K24 – هه‌ولێر:
پارێزه‌ر و راوێژكاری یاسایی، غازی حه‌مید زه‌نگه‌نه، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" رایگه‌یاند، دانپێدانانی تاوانبار سه‌روه‌ری هه‌موو به‌ڵگه‌كانه (الاعتراف سید الادلة).
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دانپێدانانی گرووپێكی له ژێر ناونیشانی "دانپێدانانی تۆڕێكی سیخوڕی" بۆ رایگشتی بڵاوكرده‌وه.
وه‌ك له دانپێدانانه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و گرووپه، كاریان بۆ درووستكردنی گرووپی بچووكی سیخوڕی كردووه، زانیاریان كۆكردووه‌ته‌وه، راهێنانیان له‌سه‌ر چه‌كی بێده‌نگ كردووه، ویستوویانه سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕن، وێنه‌ی كاروانه سه‌ربازییه‌كان و باره‌گا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان گرتووه و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به په‌كه‌كه‌وه هه‌بووه.
ئه‌و گرووپه رۆژی (16ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، له دادگای تاوانی 2ی هه‌ولێر به پێی مادده‌ی (1)ی یاسای ژماره (21)ی ساڵی (2003)ی په‌رله‌مانی كوردستان سزای شه‌ش ساڵ زیندانیان بۆ ده‌ركراوه.
به گوێره‌ی مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یاسایه، سزای له‌سێداره‌دان گۆڕاوه بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی یان به‌ندكردنی كاتی و ده‌قه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه: "مادده‌ی (156) له یاسای سزاكانی عێراقیی ژماره (111)ی ساڵی (1969)ی هه‌موار كرا‌و له‌كار ده‌خرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه: (هه‌ر كه‌سێ به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، ببێ له كارێكدا تێوه‌گلێ به مه‌به‌ستی زیاندان له ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ببێته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه، به به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تا، یان به به‌ندكردنی كاتی سزا ده‌درێت".
پارێزه‌ر و راوێژكاری یاسایی، غازی حه‌مید زه‌نگه‌نه روونیكرده‌وه، ئه‌و ده‌ستگیركراوانه به مادده‌ی (156)ی یاسای سزادانی عێراقی دادگاییكراوون و به‌ڵام له هه‌رێم سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵگیراوه له‌و مادده‌یه و هه‌موار كراوه‌ته‌وه، بۆیه به سزایه‌كی كه‌متر سزا دراوون.
له باره‌ی بانگه‌شه‌ی رۆژنامه‌نووسبوونی ئه‌و سزادراوانه‌وه، ئه‌و پارێزه‌ره گوتی: له یاسای ژماره (35)ی (2007)دا، له مادده‌ی یه‌كه‌مدا پێناسه‌ی رۆژنامه‌نووس كراوه و تێیدا هاتووه: "هه‌ر كه‌سێك كاری رۆژنامه‌وانی له كه‌ناڵێكی راگه‌یاندندا ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، درووستكردنی "هه‌ڵڵا"ی میدیایی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دانپێدانانی ئه‌و گرووپه بڵاوبكاته‌وه.
داواشیكرد، ئه‌وانه‌ی ئه‌و "هه‌ڵڵا"یه درووست ده‌كه‌ن، بوه‌ستن و چاوه‌ڕێی بڕیاری كۆتایی دادگای ته‌میز بن.