گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه بۆ پێشوازیكردن له پاپا
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: ده‌بێت چه‌ك ته‌نها له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت
K24 – ھەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگەیاند: ئاماده‌كاری ته‌واو كراوە بۆ پێشوازیكردن له پاپای ڤاتیكان و رێوشوێنی ئه‌منی توندیش گیراوه‌ته به‌ر.
دكتۆر ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كوردستان24 گوتی: سه‌ردانی پاپا بۆ عێراق زۆر گرنگه و گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتیخوازی و لێبورده‌یی و خۆشه‌ویستییه. ھەروەھا ھەڵوێستێكی گرنگە لەم قۆناغە ھەستیارەی عێراقدا. ئەم سەردانە دوای چەندین ساڵ دێت لە چاوەڕوانی عێراقییەكان بۆ ھاتنی پاپا بۆ پشتیوانیكردن لە گفتوگۆی ئاییەنەكان.
لەبارەی سەردانەكەی پاپا ئاشكرایكرد: سەرەتا سەردانی دوو كلێسا لە بەغدا دەكات، پاشان بەرەو شاری ئۆر بەڕێدەوكەوێت و دواتریش سەردانی سیستانی و شاری ھەولێر و مووسڵ دەكات.
له باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌حاف جەختیكردەوە: چه‌ك ده‌بێت ته‌نیا له‌ده‌ست ده‌وڵه‌ت بێت و هه‌ر زیان گه‌یاندنێك به نێرده دیپلۆماسییه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆر خراپی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ده‌بێت و كارێكی قبووڵ كرا‌و نییه.