له‌ ھەفتەیه‌كدا شارێك دووچاری 17 ھەزار بوومەلەرزە دەبێتەوە

گەورەترین بوومەلەرزە گوڕه‌كه‌ی گەیشتە 6.5 پلە بە پێوەری رێختەر

شاریك لە میانی یەك ھەفتەدا دووچاری 17 ھەزار بوومەلەرزە
شاریك لە میانی یەك ھەفتەدا دووچاری 17 ھەزار بوومەلەرزە

K24 – ھەولێر:

نووسینگەی روانگەی ئاسمانی ئایسلەندا رایگەیاند، ناوچەی ریكیانیس لە باشووری رۆژئاوا لە میانی ھەفتەی رابردوودا دووچاری 17 ھەزار  بوومەلەرزە بووەتەوە.

لە میانی مەترسی لە تەقینەوەی گڕكانێكی گەورە لە ناوچەكەدا، نووسینگەكە گوتی: گەورەترین بوومەلەرزە گوڕه‌كه‌ی گەیشتە 6.5 پلە بە پێوەری رێختەر، كە لە بەیانیی رۆژی 24 شوبات روویدا.

تا ئێستا بوومەلەرزەكان تەنھا ھەندێك زیانی كەمیان لێكەوتوونەتەوە.

ئایسلەندا دەكەوێتە سەر سنووری تاتە تەكتۆنییەكان كە بەردەوام دابەش دەبن و پاڵ بە ئەمەریكای باكوور و ئۆراسیا دەدەن بۆ دووكەوتنەوە لە یەكتر بەدرێژایی ھێڵی زنجیرە چیایەك لە ناوەڕاستی زەریای ئەتڵەسیدا.

لە میانی مەترسی لە تەقینەوەی گڕكانێكی گەورە لە ناوچەكەدا، بەرپرسان و شارەزایانی بواری جیۆلۆجی لە ئایسلەندا ھۆشدارییان دا لە ئەگەری نزیكبوونەوەی روودانی گڕكانێكی گەورە لە ناوچەكەدا و دەسەڵاتداران كەرستەكانی چاودێریكردنی گڕكانیان لە ناوچەكەدا بڵاو كردووەتەوە لە سیستەم و ئامێرەكانی تۆماركردنی بۆمەلەرزە تا دەگاتە كامیراكانی وێب و ئامێرەكانی ئاشكراكردنی غاز.