داواى دووباره داڕشتنهوهی سنوورهكانی رۆژههڵاتی ناوهڕاست دهكرێت
لاوانی ههر چوار پارچهی كوردستان راگهیهندراوێك بڵاودهكهنهوه

K24 - ههولێر:
چوار رێکخراوی لاوان لەھەر چوار پارچەی کوردستان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا, داوا لە کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن, دووبارە نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابڕێژنەوە و مافی نزیكهی پهنجا ملیۆن کورد بپارێزرێت.
لە بەیاننامەكەدا ھاتووە: "داوا لە کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین دووبارە نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دابڕێژنەوە و سنوورە دەستکردەکانی نێوانیان هەڵگرن".
ھەر لەو بەیاننامەیەدا ھاتووە: "کاتی ئەوە هاتووە بە شێوەیەکی ئاشتییانە و دوور لە توندوتیژی و خوێنڕشتن ماف بگەرێتەوە بۆ خاوەن ماف".
هەر یەك لە یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە باشووری کوردستان، تەڤگەرا جهوانێن کوردستانی باکوور، گرووپی کاری لاوان و قوتابیانی پارتی ئازادی کوردستان رۆژهەلات، خوەندەڤان و جوانێن کوردستانی رۆژئاوا ئەو بەیاننامەكهیان بڵاوکردووتەوە.
لە کۆتاییدا بهیاننامهكهشدا هاتوو: "داوا لە وڵاتە زلهێزەکانی جیهان بە گشتی و هەر یەکە لە فەڕەنسا و بەریتانیا بە تایبەتی دەکەین, وەکو ئەرکێکی ئینسانی و ئەخلاقی, بە ئەرکی سەرشانی خۆیان هەستن کار بۆ سڕینەوەی ئەو سنوورە دەستکرد و ناسرووشتیيە بكەن, کە لە رابردوودا و لە بەرژوەندی نەتەوە باڵادەستەکان کێشاویانە و رێز لە ئیرادەی گەلەکەمان بگرن".