لەسەر ''شەرەف'' پیاوێک سەری کچە 17 ساڵانەکەی دەبڕێت

نمایش بە سەری کچەکەیەوە دەکات

گرتە ڤیدیۆی سەربڕینی کچێک لە لایەن باوکییەوە بڵاودەبێتەوە
گرتە ڤیدیۆی سەربڕینی کچێک لە لایەن باوکییەوە بڵاودەبێتەوە

K24- هەولێر:

پیاوێک لە هیندستان، بە بیانووی 'پاراستنی شەرەفی''، سەری کچە 17 ساڵانەکەی دەبڕێت و لە شەقامی گوندەکەیان بە ناوی پاندێتارا کە دەکەوێتە باکووری هیندستان، نمایشی دەکات.

بەگوێرەی راپۆرتێکی تەلەڤیزیۆنی ئین دی تی ڤی، پیاوەکە دانی بە تاوانەکەی ناوە و هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کچەکەی هاوڕێیەکی کوڕی هەبووە.

باوکەکە دوای ئەوەی سەری کچەکەی بڕیووە، بە سەری کچەکەیەوە چووە بۆ بنکەی پۆلیس و خەڵکی ناوچەکە رێگریان لێکردووە.

بەگوێرەی کەناڵەکە، باوکەکە بە ناوی کومار رایگەیاندووە، کوڕەکەش بدۆزێتەوە دەیکوژێت و هیچ پەشیمان نییە لە کوشتنی کچەکەی.

پۆلیس تەرمی کچەکەی دواتر لە ماڵەکەی دۆزییەوە، بەڵام ئاماژە بەوە نەکراوە، سزای باوکەکە چی دەبێت.