ئێران پرۆژەیەك بۆ گفتوگۆكانی رێكەوتنی ئەتۆمی ئامادە دەكات
"گفتوگۆكان دەبێت ھەنگاوی كرداریان لەگەڵ بێت"
K24 – ھەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەم زووانە ئێران پرۆژەی خۆی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ وڵاتانی بەشدار لە رێكەوتنی ئەتۆمی بڵاودەكاتەوە.
محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا گوتی: "بەم زووانە پرۆژە و بەرنامەی خۆیان بۆ وڵاتانی بەشدار لە رێكەوتنی ئەتۆمی دەنێرن".
ئەگەر چی، زەریف باسی لە وردەكاری ناو پرۆژەكەی نەكرد، بەڵام گوتی: "گفتوگۆكان دەبێت ھەنگاوی كرداریان لەگەڵ بێت".
ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت، كە وڵاتانی ئەوروپایی رایانگەیاند، ئێرانییەكان ئاماژەی ئەرێنیان بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان بەوان داوە.