پەرلەمانی کوردستان رۆژی دووشەممە کۆدەبێتەوە

راپەڕین و پێشنیازە یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە هەرێمی کوردستان تەوەری كۆبوونەوەكە دەبن

پرلەمانی كوردستان
پرلەمانی كوردستان

K24 – ھەولێر:

پەرلەمانی كوردستان رۆژی دووشەممەی داھاتوو كۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی بەرنامەی رۆژی دووشەممەی کاری کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، لە برگەی یەکەمدا راوبۆچوونی پەرلەمانتاران سەبارەت بە راپەڕین بۆ ماوەی چل خولەک دەخرێتەڕوو.

لە برگەی دووەمی کۆبوونەوەکەش خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.