"كه‌شتییه‌كی هه‌ڵفڕیو".. نهێنی ئه‌و وێنه‌یه چییه؟
وێنه‌كه ده‌ستكاری نه‌كراوه و راستییه

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" بڵاویكرده‌وه، ده‌یڤید مۆریس، له شاری كۆرۆناڵی باشووری به‌ریتانیا، به‌یانییه‌ك له خه‌و هه‌ڵسا، چووه سه‌ر ده‌ریا و "كه‌شتییه‌كی هه‌ڵفڕیو"ی بینی، وێنه‌یه‌كی گرت و به‌په‌له له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوی كرده‌وه.
مرۆیس، (52 ساڵ)، به بینی كه‌شتییه‌كه سه‌رسام بوو، گوتی "چاوه‌كانم نایه‌وێت بڕاو به‌وه بكات، پێویسته كه‌شتییه‌كه له‌سه‌ر ئاو بێت".
دواتر مۆریس بۆ روونبوویه‌وه، كه ئه‌و كه‌شتییه‌ی ئه‌و وێنه‌ی گرتووه، فێڵی له‌چاوه‌كانی كردووه و ئه‌وه‌ی ئه‌و بینیویه‌تی، به "تراویلكه‌ی سه‌ر ده‌ریا" ناسراوه.
زۆرجار (سهراب) تراویلكه‌ی سه‌ر ده‌ریا، به‌هۆی جیاوازی پله‌ی گه‌رماوه له نێوان ده‌ریا و ئه‌و ئاووهه‌وایه‌ی ناوچه‌كه رووده‌دات، كه به هۆی چڕبوونه‌وه‌ی هه‌وا و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خۆر له‌سه‌ری، تراویلكهكه درووست ده‌كات و فێڵ له بینینی چاو ده‌كات.
گه‌رم بوونی ئه‌م چینه هه‌وایه ده‌بێته هۆی دروستكردنی جیاوازی له چڕی، چونكه چینه هه‌وای سه‌رووتر پله‌ی گه‌رمی نزمتره به‌مه‌ش چڕی به‌رزتره و ئه‌و چینه ههوایهیهی، كه له ده‌ریاكه‌وه نزیكن پله‌ی گه‌رمیان به‌رزه و چڕیان نزمه، ئه‌م جیاوازییه له چڕی ده‌بێته هۆی دروستبوونی دیارده‌ی تراویلكه.
تیشكی خۆر به شێوه‌یه‌كی راست به ناو به‌رگه هه‌وادا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دروستبوونی جیاوازیی له پله‌ی گه‌رمیی چینه‌كانی هه‌وا تێپه‌ڕبوونی تیشكی خۆریش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، چ له رووی خێرایی بێت یان له رووی ئاراسته بێت، هه‌ر بۆیه كاتێك تیشكی خۆر له چینێكی هه‌وای پله‌ی گه‌رمی نزمتر ده‌چێته چینێكی دیكه‌ی هه‌وا، كه پله‌ی گه‌رمی به‌رزتره، ئیدی راسته‌وخۆ ئه‌و تیشكه ده‌شكێته‌وه و ئه‌و تیشكه شكاوه ده‌گاته چاوی مرۆڤ به‌مه‌ش ههڵهبینین له‌لای مرۆڤ دروست ده‌بێت، كه پێی ده‌گوترێت (سهراب) یان تراویلكه.
گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا له‌و رۆژه‌دا، چینێك هه‌وای گه‌رمی جیاوازی درووستكردووه و بووه‌ته هۆی خێرا تێپه‌ڕبوونی تیشك بینراو، بۆیه ئه‌و به‌یانییه، ئه‌و دیارده‌یه روویداوه و ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌ریاكه له وێنه‌كه به‌و شێوه‌یه ده‌ركه‌وتووه.
ده‌یڤید برین، پسپۆڕی بواری كه‌شوهه‌وا به ئێزگه‌ی "بی بی سی"ی به‌ریتانی راگه‌یاند، ئه‌و دیارده‌یه زیاتر له جه‌مسه‌ری باكوور رووده‌دات، به‌ڵام زۆر ده‌گمه‌نه له وه‌رزی زستان له به‌ریتانیا روو بدات.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی