ئه‌مه‌ریكا ناهێڵێت توركیا هێلیكۆپته‌ری جه‌نگی به پاكستان بفرۆشێت
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كالن، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا رێگره له‌وه‌ی توركیا (30) هێلیكۆپته‌ری هێرشبه‌ری سه‌ربازی له جۆری " ATAK" بفرۆشێته پاكستان.
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كالن، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا رێگره له‌وه‌ی توركیا (30) هێلیكۆپته‌ری هێرشبه‌ری سه‌ربازی له جۆری " ATAK" بفرۆشێته پاكستان.
ئیبراهیم كالن، روونیكرده‌وه، به هۆی ئه‌و سزایانه‌ی واشنتن به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاندوویه‌تی، ئه‌نقه‌ره ناتوانێت ئه‌و فڕۆكانه بفرۆشێته پاكستان، له به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر زۆره ئیسلام ئاباد ئه‌و هێلیكۆپته‌رانه له چین بكڕێت.
له مانگی (ته‌مموز/ یۆلیۆی 2018)، پاكستان و توركیا رێككه‌وتبوون، دووه‌میان (30) هێلیكۆپته‌ری جه‌نگی بفرۆشێته پاكستان و ئه‌و گرێبه‌سته‌ش به گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی چه‌كفرۆشتنی توركیا داده‌نرێت و به‌هاكه‌ی (1.5) ملیار دۆلاره.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
وه‌رگێڕان: ئ.ر