بايدن هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بۆ عێراق راگه‌یاند
بایدن: سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بۆ عێراق گه‌یاندنی په‌یامێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه هیوا له مردن به‌هێزتره و ئاشتیش له جه‌نگ به‌هێزتره
K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان رایگه‌یاند، "ئه‌و سه‌ردانه‌ی پاپا بۆ عێراق سه‌ردانێكی مێژووییه و هه‌ڵگری په‌یامێكی گرنگه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه هیوا له مردن به‌هێزتره و ئاشتیش له جه‌نگ به‌هێزتره".
ئه‌م گوتانه‌ی بایدن له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراونه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا، "عێراق وڵاتێكه نوقمی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی جیاواز بووه، هه‌روه‌ك وڵاتی یه‌كێك له كۆنترین كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سیحییه‌كانه و له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆرترین جۆری جیاوازی له‌خۆ گرتووه".
بایدن گوتیشی: "سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بۆ عێراق یه‌كه‌م سه‌ردانی مێژووییه و سه‌ردانێكی پێشوازی لێكراوه له‌و وڵاته. هه‌ڵگری پایامێكی گرنگه، هه‌روه‌ك پاپا فرانسیس گوتی: برایه‌تی له براكوژی تهمهندرێژتره، هیوا له مردن به‌هێزتره و ئاشتیش له جه‌نگ به‌هێزتره".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشیكرده‌وه، "دیدگای پاپا بۆ سه‌ردانیكردنی پێگه ئایینییه كۆنه‌كان، له‌وانه‌ش شوێنی له‌دایكبوونی ئیبراهیمی "ته‌وراتی" و به‌سه‌ربردنی كاتێك له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی له نه‌جه‌ف و ئه‌نجامدانی نوێژ له مووسڵ، ئه‌و شاره‌ی كه به‌ر له چه‌ند ساڵێك به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری گرووپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك داعشه‌وه ده‌یناڵاند، دروشمی هیوایه بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "من پیرۆزبایی له حكومه‌ت و خه‌ڵكی عێراق ده‌كه‌م، بۆ ئه‌و پلانه‌ی له‌پێناو سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس رێكیانخست و سه‌رسامم به پابه‌ندبوونی پاپا له به‌هێزكردنی لێبوورده‌یی ئایینی، په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان مرۆڤایه‌تیمان و لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئایینه‌كان".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هات، رۆژی هه‌ینی 5ی ئازار/ مارسی 2021 پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان گه‌شتێكی سێ رۆژه‌ی بۆ عێراق ئه‌نجامدا و سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی به‌غدا، هه‌ولێر، نه‌جه‌ف، نه‌ینه‌وا و زیقاری كرد و چه‌ندین نوێژ، سروت و قوداسی ئایینیی به‌ڕێوه‌برد.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پله باڵای حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشوازی گه‌رمی لێكرا و رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت له یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر بۆی رێكخر.
H.B