به هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر دوو مادده ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی تایبه‌ت به په‌سندكردنی پڕۆژه یاسای دادگای ئیتیحادی دواخست
كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای دادگای ئیتیحادی به‌رده‌وامه. ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو كاتژمێر (05:00)ی ئه‌م ئێواره نوێنه‌ران كۆببنه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا.
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای دادگای ئیتیحادی به‌رده‌وامه. ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو كاتژمێر (05:00)ی ئه‌م ئێواره نوێنه‌ران كۆببنه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا.
دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، لایه‌ن و كوتله سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به دوو مادده‌ی پڕۆژه‌یاساكه ناكۆكن.
ناكۆكییه‌كان ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر شه‌ش مادده بوو، به‌ڵام دواجار چواریان په‌سند كران و ته‌نیا دوو مادده ماونه‌ته‌وه.
مانه‌وه‌ی دوو مادده‌كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ناچار كرد، كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوابخات و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی و سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كان كۆببێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌وڵده‌درێت لایه‌نه‌كان بگه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ پرسی هه‌ریه‌ك له مادده‌كانی (3) و (12)ی پڕۆژه یاساكه.
له پڕۆژه یاساكه‌دا، مادده‌ی (3) تایبه‌ته به ده‌ستنیشانكردنی میكانیزمی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رانی دادگاكه‌دا. هه‌روه‌ها مادده‌ی (12) تایبه‌ته به ده‌ستنیشانكردنی میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی دادوه‌ران.
مه‌یاده نه‌جاڕ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كوتله‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "كوردستان24"ی راگه‌یاند، دادگای ئیتیحادی رۆڵێكی زۆر گرنگ و كاریگه‌ری هه‌یه و پێویسته ده‌قی یاساكه‌ی زۆر ورد بێت و هیچ بوارێك بۆ ده‌ستتێوه‌ردان نه‌ڕه‌خسێنێت.
گوتیشی: پشكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رانی دادگاكه‌دا، دوو دادوه‌ره و دوای په‌سندكردنی یاساكه، هه‌رێمی كوردستان دادوه‌ره‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، دادگای ئیتیحادی ته‌نیا لایه‌نی یاساییه، كه ده‌توانێت راڤه بۆ ده‌قه‌كانی ده‌ستوور بكات و ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌سند بكات.
هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پڕۆژه‌یاسای دادگای ئیتیحادی خسته به‌ر باس و له كۆی (24) مادده‌ی پڕۆژه‌كه (18)یان په‌سند كران و (6)یان ماونه‌ته‌وه.
له‌و شه‌ش مادده‌ی ماونه‌ته‌وه، لایه‌ن و كوتله‌كان له باره‌ی چوار مادده‌وه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و ته‌نیا دوانیان هێشتا مشتومڕیان له باره‌وه ده‌كرێت و یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه.
داڕشتنه‌وه: ئ.ر