جێگری كونسوڵی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر: شانازی به ژنانی كورده‌وه ده‌كه‌م
له هه‌رێمی كوردستان ئافره‌تانێكی ئازا و به‌هێز و لێهاتوو هه‌ن، به‌ڵام بۆ داهاتوو هێشتا ده‌توانین بڵێین ئافره‌تان رێگه‌یه‌كی درێژیان له پێشه
K24 – هه‌ولێر:
جێگری كونسوڵی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر، میكه كایزه‌ر، له لێدوانێكدا بۆ "كوردستان24" رایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان ئافره‌تانێكی ئازا و به‌هێز و لێهاتوو هه‌ن، به‌ڵام بۆ داهاتوو هێشتا ده‌توانین بڵێین ئافره‌تان رێگه‌یه‌كی درێژیان له پێشه.
به بۆنه‌ی هه‌شتی مارس، رۆژی جیهانی ژنانه‌وه، كایزه‌ر باسی له‌وه‌كرد، له هه‌رێمی كوردستان ژنی به‌توانا و بوێر و لێهاتوو زۆرن و هه‌میشه ئه‌و ئافره‌تانه "جێی شانازیمن".
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر چی كاری باش كراوه، به‌ڵام بۆ ژنان و پیاوانیش رێگه‌یه‌كی درێژ ماوه و ئه‌وه‌ش زه‌حمه‌تی تێدایه.
ئه‌و ژنه به‌رپرسه له كونسوڵخانه‌ی هۆڵه‌ندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وڵاته‌كه‌ی راهێنان به ئافره‌تانی كورد ده‌كات و ره‌وانه‌ی هۆڵه‌ندایان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له بواری سه‌ركردایه‌تیكردندا زیاتر گه‌شه به توانای ئافره‌تی كورد بدرێت.