له به‌غدا هێرش كرایه سه‌ر زیاره‌تكارانی ئیمام مووسا بن جه‌عفه‌ر
هێرشه‌كه له‌ڕێگه‌ی بۆمبی ده‌ستییه‌وه كرایه سه‌ریان
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند، له نزیك پردی ئه‌ئیمه له ناوچه‌ی كازمییه‌ی شاری به‌غدا، هێرش كرایه سه‌ر زیاره‌تكارانی ئیمام مو‌سا بن جه‌عفه‌ر له ناوچه‌ی كازمییه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، هێرشه‌كه له‌ڕێگه‌ی بۆمبی ده‌ستییه‌وه ئه‌نجامدراوه و راسته‌وخۆ هه‌ڵدراوه‌ته ناو زیاره‌تكاران، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه بكات.
میدیا عێراقییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌و هێرشه‌دا بوونه‌ته قوربانی و خه‌ڵكی به‌هانای برینداره‌كانه‌وه ده‌چن، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت ئاخۆ هیچ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه یان نا.
هه‌ر له‌وباره‌شه‌وه سومه‌رییه نیوز رایگه‌یاند، له‌و هێرشه‌دا 10 كه‌س بریندار بوونه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژماره‌ی كوژراوان بدات.
H.B