سەگەکانی بایدن لە کۆشکی سپی بێبەش دەکرێن

''دیپۆرتی ماڵەوە دەکرێنەوە''

جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەردوو سەگەکەی
جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەردوو سەگەکەی

K24- هەولێر:

 سەگەکانی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەهۆی ئەوەی پەلاماری پاسەوانێکی کۆشی سپی دەدەن، بۆ ماڵە کۆنەکەیان لە شاری ویلمینگتۆن لە ویلایەتی دێلاوێر دەگەڕێندرێنە.

سەگەکەی بایدن، بە ناوی مەیجەر، تەمەنی سێ ساڵە، لە ساڵی 2018 لە شێڵتەرێکی پاراستنی ئاژەڵان هەڵیگرتەوە، ئێستا لە کۆشکی سپی، بە کارمەندانی کۆشکی سپی دەوەڕێت و بووەتە جێگای نائارامی.

سەرچاوەیەک لە کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەکردووە، مەیجەر پاسەوانێکی گەزیوە (قەپاڵی لێگرتووە)، بەڵام سەرچاوەکە باسی لە رەوشی تەندروستی پاسەوانەکە نەکردووە. رووداوەکە ئەوەندە جددی بووە، مەیجەر و چامپ، سەگەکەی دیکەی بایدن، رەوانەی ماڵە کۆنەکەیان کراونەتەوە.

سەگەکان لەگەڵ کۆشکی سپی، بەهۆی زۆری خەڵک و ئامێری بەرزکەرەوە و جەنجاڵی شوێنەکە، ئارامیان لێ هەڵگیرابوو، ناچار لە کۆشکی سپی بێبەش کران.

مەیجەر یەکەم سەگی هەڵگیراوە بوو کە چوو بووە کۆشکی سپی.