ئێران: زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی جیهان ده‌كات
"ئاماده‌ین هه‌موو بهندكراوهكانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئاڵوگۆڕ پێبكه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
جكومه‌تی ئێرانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (9ی ئادار/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، "زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی جیهان ده‌كات" و تاران پێشوازی له هه‌ر دستپێشخهرییهك ده‌كات بۆ خێرا گه‌ڕانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی رێككه‌ونه‌كه.
عه‌لی ره‌بیعی، گوته‌بێژی حكومه‌تی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "هیچ هه‌ڵبژاردنێك له‌به‌رده‌م واشنتن نییه، جگه له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، پێویسته ئه‌مه‌ریكا رێچكه‌ی دیپلۆماسی ئاڵۆز نه‌كات".
روونیشكرده‌وه، رێچكه‌ی دیپلۆماسی هێشتا كراوه‌یه، ده‌بێت یه‌كه‌مجار واشنتن ئه‌و هه‌نگاوه بنێت.
ره‌بیعی جه‌ختیكرده‌وه، "ئێران ئاماده‌یه سه‌رجه‌م به‌ندكراوه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ركا ئاڵوگۆڕ پێبكات".
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌ی بایدن تا ئێستا، ئێران هیواخوازه ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داوای هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: RT
د.ی