له سنووری نه‌ینه‌وا 12 چه‌كداری داعش كوژران
له سنووری ئۆپراسیۆنه‌كانی سه‌لاحه‌دین، تونێلێكی دیكه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆردومان كراوه و به ته‌واوی خاپوور كراوه
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، 10 چه‌كداری توندڕه‌و له ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا كوژراوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی روونیكرده‌وه، له به‌رزاییه‌كانی "عدایه"ی سنووری ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، بۆردومانی تونێلێكی داعش كراوه و لانیكه‌م 10 چه‌كدار كوژراوون.
به‌یاننامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، هێزه‌كانی لیوای 75 و 92ی پیاده كێوماڵی ناوچه‌كه‌یان كردووه و دوو چه‌كداری دیكه‌یان به‌دیكردووه، كه پشتێونی مینڕێژكراویان به‌ستووه، هه‌ردووكیان كوشتووه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له ناوچه‌ی "العیثة"ی سنووری ئۆپراسیۆنه‌كانی سه‌لاحه‌دین، تونێلێكی دیكه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆردومان كراوه و به ته‌واوی خاپوور كراوه.