بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆشكی سپی چیدیكه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ بۆردومانێك ناكه‌ن
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، كۆت و به‌ندی له‌سه‌ر هێرشی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان دانا.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، هێرشی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان هه‌ڵپه‌سارد.
پێشتر سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌ستكراوه بوو له به‌كارهێنانی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان بۆ بۆردومانكردنی ئه‌و ئامانجانه‌ی مه‌ترسییان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا درووست ده‌كرد.
له سه‌رده‌می ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپدا، رێگه درابوو، له ئاستێكی فراواندا فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان به‌كاربهێنرێن، به‌ڵام ئیداره‌ی بایدن ئه‌و بڕیاره‌ی راگرت و كۆت و به‌ندی نوێی بۆ ئه‌و بابه‌ته داناوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، جۆن كێربی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، هه‌ر هێرش و بۆردومانێك دژ به گرووپه توندڕه‌وه‌كان له عێراق و سووریا و ئه‌فغانستان پلانی بۆ دابنرێت، ده‌بێت پێش جێبه‌جێكردنی له كۆشكی سپییه‌وه مۆڵه‌تی پێ بدرێت.
كێربی گوتیشی: ئه‌م رێنماییه بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا روانگه‌یه‌كی گشتگیری له باره‌ی كۆی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه گرنگه‌كان هه‌بێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و رێنماییه بۆ هه‌میشه نییه و كاتییه و مانای ئه‌وه‌ش نییه چیدیكه هێرشی ئاسمانی له رێی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه ناكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه، رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، بڵاویكردووه‌ته‌وه، له (20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2021) بایدن، ئه‌و بڕیاره‌ی به نهێنی ده‌ركردووه و ره‌وانه‌ی كردووه بۆ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به فه‌رمی ئه‌و بڕیاره ئاشكرا كراوه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی، رایگه‌یاندبوو، متمانه‌ی به فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان هه‌یه و ئه‌وان ده‌ستكراوه‌ن له به‌كارهێنانی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان بۆ بۆردومانكردنی ئه‌و ئامانجانه‌ی پێیان وایه مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
رێكخراوی "ئیروورز" له‌و باره‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی تره‌مپ ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 2015دا ته‌نیا 11 جار فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان له سۆماڵ بۆردومانی توندڕه‌وه‌كانیان كردبوو، به‌ڵام دوای هاتنی تره‌مپ، له 2019دا ئه‌و ژماره‌یه گه‌یشتبووه 64 جار.
بڕیاره نوێیه‌كه‌ی ئیداره‌ی بایدن له كاتێكدایه، له عێراق هێرشه مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق به‌رده‌وامه و دواین هێرشیش، ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه بوو، كه شه‌وی رابردوو كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له سنووری پارێزگای ئه‌نبار.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس