یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشوازی له بانگه‌وازه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌كات
ئاماده‌یی خۆی بۆ یارمه‌تیدانی سه‌رخستنی گفتوگۆی نیشتیمانی له عێراق نیشاندا

K24- هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشوازی له بانگه‌وازه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی نیشتمانیی گشتگیر و ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوكاریكردن له‌پێناو سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه نیشاندا.
له‌وباره‌یه‌وه مارتن هۆس، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "پێشوازییه‌كی گه‌وره له داواكاری مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌م، بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی نیشتیمانی، كه هه‌موو تویژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بگرێته‌خۆ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی له بیرۆكه‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتیبوون و بونیادنانه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنی سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان كردووه".
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتی: "ئه‌گه‌ر خواستی جددی هه‌بێت، ئێمه‌ش ئاماده‌ین هاوكاری سه‌رخستنی پرۆسه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه بكه‌ین كه عێراق سه‌ركردایه‌تی ده‌كات".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گوته‌یه‌كدا داوای گفتوگۆی نیشتمانی له سه‌رجه‌م لایه‌نه عێراقییه‌كان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی كۆتایی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق.
هه‌ر دوای په‌یامه‌كه‌ی كازمیش، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی و پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئه‌و بانگه‌وازه‌ی كازمی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی گرفته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ هاوپەیمانی فەتح، دەستپێشخەرییەکەی مسته‌فا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی نیشتمانی له نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان رەتكرده‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ئەبو میساق مەساری، سەركردە لە هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەیەوێت سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان، بۆ نزیكبوونەوە لە چەند لایەنێك و راكێشانیان بۆ ناو پرۆسەی سیاسی له عێراق بەكاربهێنێت.
مەساری گوتیشی: لە راستیدا عێراق پێویستی بە گفتوگۆی نیشتمانی نییە، بەڵكو هەموو لایەنە سیاسییەكان لە پەیوەندیدان، هیچ دابڕانێكیش لە نێوان پێكهاتەكاندا نییە.
H.B