سەرۆک وەزیرانی تایلەند بەردەوامە لە کارە نامۆکانی بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان

چەند کارێکی نامۆ و گاڵتەئامێزی سەرۆک وەزیران لە کۆنفرانسی رۆژنامەنووسیدا

سەرۆک وەزیرانی تایلەند رۆژنامەنووسێک هەراسان دەکات
سەرۆک وەزیرانی تایلەند رۆژنامەنووسێک هەراسان دەکات

K24- هەولێر:

پرایوت چانۆچا، سەرۆک وەزیرانی تایلەند، دوای ئەوەی پرسیارێکی لێ دەکرێت، دەست دەکات بە رژاندنی سپرای پاکژکەرەوە بەسەر رۆژنامەنووساندا.

یەکێک لە رۆژنامەنووسەکان لەبارەی گۆڕانکاری لە کابینەکەی پرسیار دەکات، ئەویش دەست دەکات بە سپرا رژاندن و شوێنەکە جێدەهێڵێت.

سەرۆک وەزیران، فەرماندەیەکی خانەنشینکراوی سەربازیی بوو، لە ساڵی 2014، کودەتایەکی سەربازیی کرد و هاتە سەر تەختی دەسەڵات. چەند جارێک بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان، کاردانەوەی نامۆی هەبووە.

جارێکی دیکە، لە دوای تەواوکردنی وتارەکەی، کارتۆنێک (کاربۆرد) کە لەشێوەی خۆی دروستکراوە دادەنێت و بە رۆژنامەنووسان دەڵێت، ئەگەر پرسیارتان هەیە، لەمی بپرسن.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی دیکەدا، لە گرتە ڤیدیۆیەک دەردەکەوێت، یاری بە گوێ و سەری رۆژنامەنووسێک دەکات.