ناتۆ: به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكاریكردنی عێراق
سكرتێری گشتیی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ)" ینس ستۆلتنبێرگ، رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ی عێراقدا، به پێویستی ده‌زانین به‌رده‌وامبین له هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراقدا.
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری گشتیی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ)" ینس ستۆلتنبێرگ، رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ی عێراقدا، به پێویستی ده‌زانین به‌رده‌وامبین له هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراقدا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه له لایه‌ن ستۆڵتنبێرگهوه په‌یوه‌ندی پێوه كراوه و هه‌ردوولا رێككه‌وتوون به‌رده‌وام بن له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كدی و به هاوبه‌شی به‌ره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پته‌وتر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: هه‌ردوولا باسیان له رێگه‌ی به‌رده‌وامیدان له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان عێراق و په‌یمانی ناتۆ كردووه، له چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ری كامڵی عێراقدا.
ستۆڵتنبێرگ له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، سه‌ربازه‌كانی ناتۆ له عێراق ئه‌ركیان راوێژكاری و راهێنان و پێشكه‌شكردنی پشتیوانی لۆجستییه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، سكرتێری ناتۆ، بانگهێشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی كرد، بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی سه‌رجه‌م باڵیۆزانی ناتۆ، كه به مه‌به‌ستی خستنه‌به‌رباسی ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌رگێڕان: ئ.ر