سه‌در: پێویسته شه‌ڕی یه‌مه‌ن رابگیرێت
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستتێوه‌ردان بكات بۆ كۆتایهێنان به شه‌ڕی یه‌مه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستتێوه‌ردان بكات بۆ كۆتایهێنان به شه‌ڕی یه‌مه‌ن.
حه‌یده‌ر ئه‌لجابری، به‌رپرسی راگه‌یاندنی نووسینگه‌ی سه‌در، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا به روونی هه‌ست به هه‌ڵكشانی ئاستی پێكدادانی نێوان سعوودییه و یه‌مه‌ن ده‌كه‌ین، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ حووسییه‌كاندا.
هه‌روه‌ها گوتی: موقته‌دا سه‌در به پێویستی ده‌زانێت ده‌ستوه‌ردان له ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت، بۆ راگرتنی شه‌ڕی یه‌مه‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه، سه‌در به پێویستی ده‌زانێت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی وڵاتانی ئیسلامی رێگری له به‌رده‌وامبوونی ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ن، به تایبه‌تی له كاتێكدا ئێمه له مانگی ره‌مه‌زان نزیك ده‌بینه‌وه.