راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، چەندین پڕۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدرێن کە بەشێکیان پەیوەندییان بە پەرەپێدانی پارێزگاکانەوە هەیە

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "لە سەر فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پڕۆژەی گرنگیی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدرێن''.

گوتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەشکردووە: "بەشێکیان پەیوەندییان بە پەرەپێدانی پارێزگاکانەوە هەیە و پێشتر لەلایەن سەرۆکی حکومەت پەسەندکراون وبەشێکیش لەو پڕۆژانەن کە لە لایەن وەزارەتەکانەوە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن ولەلایەن سەرۆکی حکومەت پەسندکراون''.

پڕۆژەکان:

*  دروستکردنی پردی تووەقوت کە پڕۆژەیەکی ستراتیجییە و گەرمیان و هەڵەبجە بەیەکەوە دەبەستێتەوە .

* 15 پڕۆژەی خزمەتگوزاری قیڕ و گەیاندنی ئاو لە سنووری شارەوانیی هەڵەبجە.

* نۆژەنکردنەوەی چەندین قوتابخانە.

* گەیاندنی کارەبا و دانانی محاویلە بۆ 9 شوێنی جیاواز لە سەنتەری شاری هەڵەبجە .

* نۆژەنکردنەوەی باڵاخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان.

* تەواوکردنی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە.