هێڤیدار ئه‌حمه‌د: مه‌ترسیی گه‌وره‌ی كۆچی ژینگه‌یی خه‌ڵكی عێراق به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان له ئارادایه
له چه‌ند ساڵی داهاتوودا به هۆی قه‌یرانی ئاو له عێراقدا، خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری دیجله و فورات روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، هێڤیدار ئه‌حمه‌د، رایگه‌یاند، له چه‌ند ساڵی داهاتوودا به هۆی قه‌یرانی ئاو له عێراقدا، خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری دیجله و فورات روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر كورد بتوانێت ئاو وه‌ك ستراتیژێك به‌كاربهێنێت، ده‌توانێت ئیداره‌ی سیاسه‌ت له عێراقدا بكات.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی كوردستان له وته‌یه‌كدا هۆشداری دا له فه‌رامۆشكردنی پرسی ئاو له هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند، ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ندازه‌یه‌كی مه‌ترسیدار دابه‌زیوه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی هێڤدار ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی پێكردن، له ساڵی 1988 له باداوه بیرێكی ئیرتیوازی هه‌ڵكه‌ندرابوو، ئه‌و بیره كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاوی ژێر زه‌وی هه‌ولێر كرد و به ئه‌ندازه‌ی یه‌ك مه‌تر دایبه‌زاند. ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی بڕیار بدرێت بیره‌كه پڕبكرێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، له رابردوودا ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی، 90 تا 100 مه‌تر بووه، كه‌چی ئێستا ئه‌و ئاسته گه‌یشتووه‌ته 450 مه‌تر و له ماوه‌ی رابردوودا بیرێكی 300 مه‌تری له سنووری "به‌حركه" لێدراوه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاو. له كاتێكدا له هه‌رێم 22 هه‌زار بیری نایاسایی لێدراوون و ئاستی ئاوی ژێر زه‌وییان تا ئاستێكی مه‌ترسیدار دابه‌زاندووه.
سه‌باره‌ت به كه‌رتی كشتوكاڵیش، هێڤیدار ئه‌حمه‌د، باسی له‌وه كرد، له كۆی 42 ملیۆن دۆنم، كه پێشتر كشتوكاڵی لێده‌كرا، ئێستا ته‌نیا 14 ملیۆن دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی داده‌چێنرێت و له‌و رووبه‌ره‌ش، 6 ملیۆن دۆنمی دێمییه و به‌راو نییه. به گوێره‌ی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ژینگه له 2017دا، كه ئێستا به‌شێكه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێژه‌ی له سه‌دا 70 ی زه‌وی كشتوكاڵی عێراق له‌ده‌ست ده‌رچووه و به‌كه‌ڵك كشتوكاڵ نایه‌ت.
توێژینه‌وه زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه، له 2040 ئاستی ئاو له به‌سره به‌رز ده‌بێته‌وه و به‌شێكی ئه‌و شاره نغرۆ ده‌بێت و ئاستی هه‌ردوو رووباری دیجله و فوراتیش، داده‌به‌زێت و پێشتر 29 ملیار مه‌تر سێ جا له دیجله‌وه هاتووه‌ته عێراق، ئێستا 9 ملیار مه‌تر سێجا دێت و له داهاتوویه‌كی نزیكدا توركیا به‌نداوێكی دیكه له ناوچه‌ی جه‌زیره درووست ده‌كات و ئاستی ئاوی رووباره‌كه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ یه‌ك ملیار مه‌تر سێجا، كه به‌شی پێویستی ناوخۆی عێراق ناكات.
له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، هێڤیدار ئه‌حمه‌د پێشبینی كرد، له داهاتوودا، به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو و به بیابانبوونی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی عێراق، خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق كۆچڕه‌و ده‌كه‌ن و روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
گوتیشی: ئه‌وانه‌ی ناتوانن روو له هه‌رێم بكه‌ن، به هۆی نه‌دارییه‌وه، شه‌ڕی مانه‌وه ده‌كه‌ن و شه‌ڕ رووده‌دات و ره‌وشی عێراق به ته‌واوی ئاڵۆز ده‌بێت.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د داوای كرد، له هه‌رێمی كوردستان بیر له ستراتیژی ئاو بكرێته‌وه و چیدیكه ئه‌و رووبارانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، رێگه نه‌درێت ئاویان به فیڕۆ بڕوات، گوتیشی: ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان ستراتیژێكی هه‌بێت بۆ ئیداره‌دانی ئاو، ده‌توانێت ئیداره‌ی سیاسه‌ت له عێراق بكات.