نرخی نەوت بەرزبوونەوە تۆمار دەکات
نرخی ئێستای نەوت
K24- هەولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و گەشەی ئابووری جیهان، بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بە رێژەی 0.8٪ بەرزبووەوە و لە ئێستادا (8:30 خولەکی بەیانی بە کاتی هەولێر) نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 68 دۆلار و 50 سەنتە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بە 64 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەی رێگرە لەبەردەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، مەترسییەکانی کۆرۆنای نوێ و زیابوونی بەرهەمی نەوتی ئەمەریکایە.
ئەگەرچی نرخی نەوت بە بەروارد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، بەڵام هێشتا نرخی نەوت سەقامگیر نییە.