پارێزگای هەولێر لەبارەی ئەگەری قەدەغەی هاتووچۆ لە نەورۆز بڕیاریدا
هاتووچۆ ئاسایی دەبێت
K24- هەولێر:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە مەراسیمی پەردە لادان لەسەر مێزی یادەوەرییەکانی مامۆستا سەباح بەرزنجی رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی نەورۆز، قەدەغەی هاتووچۆ و کەرەنتین رانەگەیەندرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كۆبوونه‌وه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆن چه‌ندین پرس و ئه‌گه‌ر و بژارده له‌به‌ر ده‌ست بوون، به‌ڵام كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی گشتی باس نه‌كراوه.
پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی ئازار/ مارسی 2021 رایگه‌یاند، بۆنه‌كانی ئازار و نه‌ورۆز به‌رز راده‌گیرێن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه گردبوونه‌وه روونه‌دات و خه‌ڵك و هاووڵاتیانیش ده‌توانن گه‌شتی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام به جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و پاراستنی خۆیان و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ریان.
ئومێد خۆشناو داوای له هاووڵاتیان كرد، بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆن تایبه‌ت به خۆپارێزیی له‌به‌رچاو بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان و كه‌سوكاریان له په‌تای كۆرۆنا سه‌لامه‌ت بن.