چالاكانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق مه‌رجیان بۆ به‌شداریكردن له گفتوگۆی نیشتمانی هه‌یه
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كرد، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی نیشتمانی له باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست پێ بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كرد، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی نیشتمانی له باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست پێ بكه‌ن.
له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، له په‌یامێكدا "پێشوازی" و "پشتیوانی" بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌ربڕی.
له عێراقدا، هاوپه‌یمانی فه‌تح له پێشه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌یه، كه بانگه‌وازه‌كه‌ی كازمیان بۆ دانووستان ره‌تكردووه‌ته‌وه. دیارترین پشتیوانانی پڕۆژه‌كه‌ی كازمی له به‌غدا، پشتیوانییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه عه‌مار حه‌كیمه.
له به‌رامبه‌ردا خۆپیشانده‌رانی عێراق، تا ئێستا به روونی پشتیوانیان بۆ دانووستان و گفتوگۆی نیشتمانی ده‌رنه‌بڕیوه و ئه‌وان وه‌ك سه‌رچاوه میدیاییه عێراقییه‌كان باسیان كردووه، ره‌تیانكردووه‌ته‌وه هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی بكه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی "كازمی بكوژانی خۆپیشانده‌ران راده‌ستی یاسا نه‌كات".
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له گرووپه چه‌كدارییه‌كان، ره‌تیانكردووه‌ته‌وه بچنه پرۆسه‌ی گفتوگۆی نیشتمانییه‌وه، به سه‌رپه‌رشتی كابینه‌ی ئێستای مسته‌فا كازمی.
هه‌ریه‌ك له كوتله سیاسییه‌كانی (سائیرون، ئه‌لعێراقیه، ئه‌لنه‌سر، ئه‌لمحوه‌ری وه‌ته‌نی) هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به پشتیوانی یان نه‌یارێتی ئه‌و پڕۆژه‌یه رانه‌گه‌یاندووه.