ئەمەریكا له عهین ئهسهد فڕۆكەخانەیهك بۆ بی 52 درووست دهكات
كاری ئامادەكردن و راستكردنی زەویی تەرخانكراو بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامە و لەماوەی داھاتوودا تەواو دەبێت
K24 – ھەولێر:
سەرچاوەیەكی ئەمنی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشكرایكرد، ئەمەریكا ھەوڵدەدات فڕۆكەخانەیەك بۆ فڕۆكە مووشەكھاوێژەكانی بی 52 درووستبكات لە رۆژئاوای ئەنبار.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی "المعلومة"ی راگەیاندووە، "ھێزەكانی ئەمەریكا ھەوڵ دەدەن فڕۆكەخانەیەك بۆ فڕۆكە مووشەكھاوێژە گەورەكانی لە جۆری بی52 لە بنكەی عەین ئەسەدی ئاسمانی لە ناحیەی بەغدادی لە قەزای ھیت لە رۆژئاوای ئەنبار درووست بكات.
گوتیشی: "ھێزەكانی ئەمەریكا رووبەرێكی پێویستیان دەستنیشانكردووە بۆ درووستكردنی ئەو فڕۆكەخانەیە و كاری ئامادەكردن و راستكردنی زویی تەرخانكراو بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامە و بەپێی مەزندەكان ئاماژە دەكرێت لە ماوەی داھاتوودا فڕۆكەخانەكە تەواو ببێت".
ھێزەكانی ئەمەریكا لە ماوەی رابردوو رووپێوی بنكەی عەین ئەسەدی ئاسمانییان فراوان كردبوو و زەوی نوێیان خستبووە سەر.
بی52 ستراتۆفۆرتریس بۆمب ھاوێژێكی ستراتیجی مەودا درێژە و ھەشت بزوێنەری ھەیە، ئەم ھاوێژەرە لە ساڵی 1954وە لە چەكی ئاسمانی ئەمەریكا بەكاردێت.